1- قه‌ل
به قه‌لی وت ڕووت
ڕه‌ش بێت
2- چه‌م بێ چه‌قه‌ڵ نابێت
3- له هه‌موو هه‌ورێک باران نابارێت
4- ئه‌وه‌ی سمێڵی سوور بێت هه‌مزاغا
نیه
5- نان ئه‌و نانه‌یه ئه‌مڕۆ له‌خوانه
6- ده‌ستی ماندوو له‌سه‌ر سکی تێره
7- گۆشتی لاڕانی خۆت بخۆ مننه‌تی
قه‌ساب هه‌ڵمه‌گره
8- تا خاوه‌ن ماڵ دزی گرت،دز خاوه‌ن
ماڵی گرت
9- که زۆر هات قه‌واره به‌تاڵه
10- ماڵ له خۆی نه‌بوو میوانیش ڕووی
تێکرد
11- سه‌ری نایه‌شێت په‌ڕۆی لێ
به‌ستووه
12- که‌ڵه‌شێریش نه‌بێت ڕۆژ
ئه‌بێته‌وه
13- سه‌فه‌رو مه‌عامه‌له سه‌نگی
مه‌حه‌که
14- کاری ئه‌مڕۆ مه‌خه‌ره سبه‌ی
15- گیا له‌سه‌ر بنجی خۆی ئه‌ڕوێته‌وه
16- به‌رد له جێ ی خۆی سه‌نگینه
17- دۆم بێت و کڵاش بۆ خۆی دروست کات
18- مار ڕقی له سیره، سیریش له
به‌رده‌م کونی مار ئه‌ڕوێت
19- سه‌لکی سیری یان قنچکی پیازی
20-هه‌موو شتێک به خوێ، خوێش به مانا
21- ماڵی قه‌ڵب سه‌ر با خاوه‌نێتی
22- ماست نیه به ده‌مته‌وه دیار بێت
23-چی بچێنیت ئه‌وه ئه‌دووریته‌وه
24- پاره بده‌و مه‌لا له مزگه‌وت
ده‌رکه
25- سه‌یری دایک بکه‌و ، دوێته
بخوازه(داڵک بدوێنه‌و دوێته بخوازه)
26- ماسی له به‌حرا سه‌ودا ناکرێت
27- شه‌ل نی یه پێ ی شکاوه
28- قه‌دری زێڕ لا ی زه‌ڕه‌نگه‌ره
29- ئاش له خه‌یاڵێک ، ئاشه‌وان له
خه‌یاڵێک
30- به به‌ردێک دوو چۆله‌که‌ی کوشت
31- برسێتی ڕه‌گی هاری به‌ده‌مه‌وه‌یه
32- دار هه‌ڵبڕه سه‌گی دز دیاره
33-دوو پشکه له‌خۆی به‌شکه
34- بۆ ڕیش جوو سمێڵیشی دانا
35- مریشک هێلکه‌ی قازی کرد قنگی دڕا
36- به قه‌د به‌ڕه‌که‌ی خۆت قاچ
ڕاکێشه
37- هه‌ر که‌س به لێفه‌ی خۆی بنوێ
38- کێ خواردوویه‌ته‌وه‌و کێ ی گرتووه
39- بانێکه‌و دوو هه‌وا
40- به‌ڕه لای ته‌نکیه‌وه ئه‌دڕێ
41- کونه مشکی لێ بووه به قه‌یسه‌ری
42- گه‌وره ئاو ئه‌ڕێژێ و بچوکیش قاچی
تێوه‌ر ئه‌دات
43- کوێر تا ئه‌مرێ به‌تامای دوو چاوی
ساغه
44- کاسه‌ی پڕ ئاشتی ماڵه
45- ئه‌وه‌ی که بۆ گوو که‌ر هه‌ڵ
ئه‌که‌وێت بۆ ڕاوکه‌ر هه‌ڵ ناکه‌وێت
46- نان بۆ نانه‌وا گۆشت بۆ قه‌ساب
47- له کاتی ڕاوا نه‌بێت گووی نایه‌ت
48- به‌ری ڕۆژ به بێژنگ ناگیرێت
49- دوو گا له دۆڵێکا ڕه‌نگی یه‌ک
نه‌گرن خوی یه‌ک ئه‌گرن
50- ندی و بدی کورێکیان بوو له جیاتی
ناوک کێریان بڕی
51- تف هه‌ڵده ناو چه‌وانی خۆت
ئه‌گرێته‌وه
52- کای کۆن به‌با مه‌که
53- هه‌تا گوندۆر گوندۆر بوو خزمی مه
گه‌له‌ک زۆر بوو، گوندۆر هاته بڕانێ خزمی مه هاته قڕانێ
54- گۆزه‌ی تازه ئاوی خۆشه
55- ئه‌و ماسته بێ موو نی یه
56- ئه‌و باوکه‌ی مه‌له‌وان بوو
کوڕه‌که‌ی ئاو بردی
57- به‌رد تل بده، بێ کار مه‌به
58- دۆم به دانیشتن ماڵی وێرانه
59- کا هی خۆت نه‌بوو کایێنه‌که هی
خۆت بوو
60- سه‌ری بێ ده‌لاک مه‌تاشه
61- مریشک هێلکه‌ش ئه‌کات و ڕیقنه‌ش
ئه‌کات
62- گۆم تا قووڵ بێت مه‌له‌ی خۆشه
63- له ئاوی خووڕ مه‌ترسه له ئاوی
مه‌نگ بترسه
64- له بخۆر مه‌ترسه له نه‌خۆر
بترسه
65- ده‌ریا به ده‌می سه‌گ گڵاو نابێت
66- باری که‌ر دایم قورسه
67- بووکێ له‌گه‌ڵ تۆمه خه‌سوو تێبگه
68- دیوار له‌گه‌ڵ تۆمه‌و پاسار گوێت
لێ بێت
69- هه‌موو که‌س له شه‌ڕواڵی خۆی دا
پیاوه
70- که‌س به دۆی خۆی ناڵێت ترشه
71- ئه‌یه‌وێت ماسی بگرێت و قاچیشی
ته‌ڕ نه‌بێت
72- ده‌سته چه‌وره‌که‌ی خۆت به من
مه‌سڕه
73- مردوو له‌وه پاکتر ناشۆرێت
74- له ئاش زۆری پێچووه، له ڕێگا
په‌له په‌لیه‌تی
75- دوای کڵاوی با بردوو مه‌که‌وه
76- ئه‌و هه‌ویره ئاو زۆر ئه‌کێشێت
77- ته‌شی ڕێس ته‌شی ڕێس بێت به‌کلکی
که‌ریش بێت ئه‌ی ڕێسێت
78- بیانووی تڕ نانی جۆیه
79- به‌ختی له هه‌موو شتێکدا
ڕه‌شه،ته‌نها له شووتی دا سپی یه
80- سه‌ری له به‌ر هه‌تاو سپی
نه‌کردووه
81- من هه‌ر به پاڵووت ئه‌که‌م و تۆ
هه‌ر ئه‌بیت به پاشوو
82- من ئه‌ڵێم نێره ئه‌و ئه‌ڵێت
بیدۆشه
83- ڕێوی به کونا نه ئه‌چوو شتێکیشی
به‌ست به‌خۆیه‌وه
84- که گوورگ پیر بوو ئه‌بێت به
مه‌خسه‌ره‌ی سه‌گ
85- ڕێوی له کونی خۆی هه‌ڵگه‌ڕێته‌وه
گه‌ڕ ئه‌بێت
86- که‌ری دێز حه‌ز به تۆپینی خۆی و
زه‌ره‌ری ساحێبی ئه‌کات
87- نان خۆر‌ت بمرێ به‌س مشور خۆر‌ت
نه‌مرێ
88- ئه‌وه‌ی ده‌تگرێنێت دۆسته،
ئه‌وه‌ی که پێت پێ ئه‌که‌نێ دوژمنته
87- له ده گوێز گوێزێک پووچ ئه‌بێت
88- که جام پڕ بوو لێ ی ئه‌ڕژێ
89- سه‌رێکی هه‌یه‌و هه‌زار سه‌ودا
90- له ده‌رگای هه‌ر که‌سێکت دا له
ده‌رگات ئه‌ده‌نه‌وه
91- ده‌نگی ده‌هۆڵ له دوور خۆشه
92- ئه‌گه‌ر مار جارێک پێوه‌ی دایت خوا
بیگرێ، ئه‌گه‌ر بوو بو دوو جار خوا تۆ بگرێت
93- با له هه‌ر کوێیه‌که‌وه بێت ئه‌و
له‌وێ شه‌ن ئه‌کات
94- له کانی یه‌ک ئاوت خوارده‌وه
لێڵی مه‌که
95- دار به ته‌وری وت گه‌ر کلکت له
خۆم نه بوایه توانای بڕینمت نه ده‌بوو
96- هه‌ردووک جاشی ماکه‌رێکن
97- ئه‌وه‌ی به‌رز بفڕێت نزم
ئه‌نیشێته‌وه
98- سوار تا نه‌گلێ نابێت به سوار
99- قه‌رز کۆن ئه‌بێت نافه‌وتێت
100- قه‌رز دوو ماڵ ئاوه‌دان
ئه‌کاته‌وه
101- ماڵی زیاد سه‌ر ناشکێنێت
102- قومارچی دۆڕاو نه‌ڵێت به
.......ه‌وه دڵی ئه‌ته‌قێ
103- ئاشی نه‌زان خوا ئه‌یگێڕێت
104- خوا تا کێو نه‌بینێت به‌فری تێ
ناکات
105- به‌ردی بچووکیش سه‌ر ده‌شکێنێ
106- هه‌موو گیانله‌به‌رێک گۆشتخۆره
به‌س ناوی گورگ به‌ده
107- بزن هه‌میشه قنگی به ده‌ره‌وه
بوو که‌س ناوی نه ده‌برد،مه‌ڕ یه‌ک جار قنگی به‌ده‌ر که‌وت
کردیان به چه‌پڵه
108- چه‌پڵه به یه‌ک ده‌ست لێ نادرێت
109- ئه‌وه‌نده مه‌ڵێ گوێت لێ نه‌گرن،
ئه‌وه‌نده‌ش گوێ ڕامه‌گره سه‌رت بێته ژان
110- مناڵی بچووکیش خه‌ونی گه‌وره
ده‌بینێت
110- هه‌ر که‌س ده‌چێته قه‌بری خۆی
111- ماڵی نه‌خۆری بۆ چه‌کمه سۆری
112- بزن بۆ شه‌وێکیش شوێنی خۆی خۆش
ئه‌کات
113- ئه‌گه‌ر گوڵ نیت دڕکیش مه‌به
114- که‌چه‌ڵ که ده‌رمانکه‌ر بێت
ده‌رمانی سه‌ری خۆی ئه‌کات
115- ساڵی خۆش له به‌هاره‌که‌یدا
دیاره
116- مه‌ستی و ڕاستی
117- قسه یان له شێت یان له مناڵ
118- له برسا بمری له گه‌ڵتا ئه‌گری
نانت ناداتێ
119- گۆم تا قووڵ بێت مه‌له‌ی خۆشه
120- بانگی موحه‌مه‌د به ئاشکرا خۆشه
121- به‌رخی نێر بۆ سه‌ر بڕینه
122- که‌ره مه‌مره به‌هاره کورتانت
بۆ دێت له ش